بەپەلە

موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 1/20/2020 8:40:00 AM 31973 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەمڕۆ موچەی دو وەزارەت، ئەنجومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و داد هەروەها موچەی کەمئەندامان مانگی نیسانیی ساڵی رابردو و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

ئەوە یەکەمین موچەیە کە لە ساڵی 2020 دا دابەشدەکرێت، لە 2019شدا وەزارەتی دارایی و ئابوری 12 موچەی دابەشکرد، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2018 بو، نۆ موچەکەی دیکەش هی ساڵی 2019 بو، تا ئێستاش وەزارەتی دارایی باسی لەوەنەکردوە، موچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ساڵی رابردو بە چی میکانزمێک دەداتەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP