بەپەلە

نەجەف و واست-یش كردیانە پشو

- 1/19/2020 11:49:00 PM 1723 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی ئەو دۆخەی هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف و واست پیایدا تێپەڕدەبن، بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشو.

بەرپرسانی ئیداری پارێزگای نەجەف و واست رایانگەیاند،"سبەی لە پارێزگاكانیان لە بەشێك لە دامەزراوە ئیدارییەكان پشوی فەرمییە"

ئەو بەرپرسە ئیدارییانە هۆكاری ئەو بڕیارەیان گەڕاندەوە بۆ خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانیان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری یەكە ئیدارییەكانی هەریەك لە پارێزگاكانی دیوانیەو زیقارو بابل، كە بڕیاریان دابو سبەی لە دامەزراوەكانی پارێزگاكانیان پشوی فەرمی بێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP