هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

لەسنوری سلێمانی سێ راوچی دەستگیردەكرێن

- 1/19/2020 11:23:00 PM 9490 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی سێ راوچی لە سنوری شارباژێر و سەنگاو راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیەكە،"بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر دەرچون بۆ سنوری گوندی ( قەڵاچوالان )، لە ئەنجامدا توانیان هاوڵاتیەك بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بو، هەروەها دەستیانگرت بەسەر چەکێکی جۆری ( تاپڕ ) و دو فیشەکی تاپڕ."
توانیان دو راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بون و دەستگیرا بەسەر 3 باڵندەی کێوی ڕاوکراو

 

ئاماژەی بەوەشكرد،"لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگاو بۆ سنوری گوندی ( حسن کەنۆش ) توانیان دو راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بون و دەستگیرا بەسەر 3 باڵندەی کێوی ڕاوکراو (سوێسکە)، دو لایت و تەواوی کەلو پەلەکانیان."

راشیگەیاند،"پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و رادەستی دادوەر كراون بۆ ئەنجامدانی وەرگرتنی رێكاری یاسایی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP