چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان كوژرا

- 1/19/2020 11:12:00 PM 3812 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

درەنگانی ئەمشەو یه‌كێك له‌چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سڕا كوژرا.
درەنگانی ئه‌مشه‌و به‌هۆی پێكدادان و روبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران، لوئه‌ی حه‌لفی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌چالاكوانه‌كان كوژراوه‌

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، درەنگانی ئه‌مشه‌و به‌هۆی پێكدادان و روبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران، لوئه‌ی حه‌لفی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌چالاكوانه‌كان كوژراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی:" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بڵاوه‌به‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌و چالاكوانه‌ كوژراوه‌، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌سڕا كراوه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراقه‌وه‌ له‌ له‌كۆتایی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو، زیاتر له‌ 30 كه‌س له‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته‌ ئامانج و رفێندراون و دواتری كوژراون، ته‌نها سێ له‌هه‌وڵی رفاندنه‌كانیش سه‌ركه‌وتو نه‌بونه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP