بەپەلە

دو پارێزگای دیكه‌ی عێراق پشوی فه‌رمیان راگه‌یاند

- 1/19/2020 10:41:00 PM 4561 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌دوای پارێزگای دیوانیه‌، هەردو پارێزگای زیقار و بابل به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منیه‌وه‌ سبه‌ی دوشه‌ممه‌ییان كرده‌ پشوی فه‌رمی.

ئه‌بازر عومه‌ر پارێزگاری زیقار به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ حكومیه‌كان جگه‌ له‌بانك و نه‌خۆشخانه‌كان. هاوكات ئیدارەی پارێزگای بابل رایگەیاند،"بەهۆی دۆخی شارەكەوە سبەی لە بەشێك لە دامەزراوە ئیدارییەكانی شارەكە كراوەتە پشوی فەرمی.

پێشتریش، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی زوهه‌یر شه‌علان-ی پارێزگاری دیوانیه‌ رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ سبه‌ی دوشه‌ممه‌ بكرێته‌ پشوی فه‌رمی.

هۆكاری بڕیاری پشوه‌كه‌شی بۆ بارودۆخی پارێزگاكه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌، مه‌ترسی زیاتری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان ده‌كرێت بۆیه‌ بڕیارداوه‌ سبه‌ی بكرێته‌ پشوی فه‌رمی و ده‌وام له‌فه‌رمانگه‌كان نه‌كرێت.

نیشانەکردن :

#بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP