به‌غداد؛ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا برینداری لێكه‌وته‌وه‌

- 1/19/2020 10:38:00 PM 1882 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غدادی پایته‌خت سێ كه‌س برینداربون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا، له‌سه‌ر رێگه‌ی قه‌نات-ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد، سێ كه‌س برینداربون كه‌ برینی هه‌رسێكیان سه‌خته‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی:" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌، برینداره‌كانیش گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌به‌غداد، سێ كه‌س له‌ئه‌نجامی دو ته‌قینه‌وه‌ برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP