ته‌رمی دو هاوڵاتی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌زاخۆ دۆزرانه‌وه‌

- 1/19/2020 10:19:00 PM 13177 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ته‌رمی دو گه‌نج له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ دۆزرانه‌وه‌.

هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی دو هاوڵاتی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ دۆزرانه‌وه‌".

وتیشی:" هه‌ردو هاوڵاتیه‌كە ته‌مه‌نیان زیاتر له‌ 35 ساڵه‌و ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یانه‌وه‌یه‌و تا ئێستا هۆكاری ئه‌و روداوه‌ نازانرێت، به‌ڵام ئه‌و دو كه‌سه‌ سه‌رنشین و شۆفێر بون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمه‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ پزیشكی دادی دهۆك و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و روداوه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی هه‌ینی رابردو، له‌كاتی ده‌رچونی هاوڵاتیه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵ بو له‌مزگه‌وت له‌ناوچه‌ی شه‌عبانی سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ ده‌سترێژی گولله‌ی لێكراو كوژرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP