یەکەم پەرلەمانتار بۆ رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی ناوی خۆی تۆمارکرد

- 1/19/2020 11:49:00 AM 86146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کردوە و بە ئامانجی رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی ناوی خۆی تۆمارکردوە.

 

هیوادارم هاورێکانم پاڵپشتیم بکەن و بەڵێنەکانمان جێ بەجێ بکەین


سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، " ئەمرۆ یەکشەممە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرنەگرتنی خانەنشینی لە سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان ناوم تۆمار کرد، هیوادارم هاورێکانم پاڵپشتیم بکەن و بەڵێنەکانمان جێ بەجێ بکەین".

 

رەتیدەکەمەوە من خانەنشینی وەربگرم و خانەنشینی پێشمەرگەیەکیش 200 هەزار موچەکەی بێت

 

 

لەبارەی هەڵوێستەکەشی بۆ رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران، سیروان بابان  بە خەندان-ی راگەیاند، "هەروەکو بەڵێنماندابو هەمو ئیمتیازاتێک رەتبکەینەوە کە لە دوای نەمانمان لە پەرلەمانتاری وەریدەگرین، من وەکو خۆم رەتیدەکەمەوە من خانەنشینی وەربگرم و خانەنشینی پێشمەرگەیەکیش 200 هەزار موچەکەی بێت".



ئاماژەی بەوەشکرد، "میللەتی ئێمە تائێستا سێ شتی لەگەڵ کراوە نەوتی دزراوە، موچەی خوراوە و درۆی لەگەڵ کراوە، رۆژی 12ی ئەم مانگە نامەیەکم نوسی و تێیدا داوامانکرد وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ رای گشتی بسەلمێنین کە ئێمە راستگۆین لەگەڵ خەڵکی خۆمان و موچەی خانەنشینی رەتبکەینەوە، بەڵام کاک دکتۆر کازم فاروق سەرۆک فراکسیۆن وتی پێویست ناکات".

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە سەرەڕایی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ، نەوەی نوێ و یەکگرتو پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایی چاکسازی پەسەند کرد.


نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP