بەپەلە

شه‌رق ئەلئەوسەت: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندی مێژویی كورد و شیعه‌ ده‌هێنێت

- 1/19/2020 10:12:00 AM 34631 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت راپۆتێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌ مێژوییه‌كانی نێوان كوردو شیعه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و رایگەیاندوە، بەهۆی ناکۆکی نێوان کورد و شیعە لە عێراق لەبارەی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە وڵاتەکەدا "كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندی مێژویی" ئەو دو نەتەوەیە دێت.

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت لە راپۆرتێکدا باسی لەوەشکردوە، "سه‌ركردایه‌تی كوردو شیعه‌كان هه‌ردولا نیگه‌ران و زوڵملێكراوی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن بون و رۆڵی باڵاشیان هه‌بو له‌ پڕۆسه‌ی رزگاری عێراق له‌ ساڵی 2003 داو هاوكاری ئه‌مریكییه‌كان بون".
هه‌رچه‌ند سوننه‌كان بایكۆتیان كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌ باڵاكانی كورد و شیعه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ستێكی باڵایان هه‌بو له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هه‌رچه‌ند سوننه‌كان بایكۆتیان كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌ باڵاكانی كورد و شیعه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ستێكی باڵایان هه‌بو له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌و سه‌ركردانه‌ی پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بون له‌ژیاندا نه‌ماون، وه‌ك ئایه‌توڵا محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و براكه‌ی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، مامجەلال تاڵه‌بانی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، محه‌مه‌د به‌حرلعلوم، له‌كاتێكدا ئه‌وان رێکكه‌وتبون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌هه‌ماهه‌نگی به‌چاودێری ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان".
هه‌ردولا جێگیركردنی مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به‌كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق به‌كارێكی گرنگی مێژوی وه‌سفكرد

 

رۆژنامەکە رونیکردوەتەوە، "هه‌ردولا جێگیركردنی مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به‌كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق به‌كارێكی گرنگی مێژوی وه‌سفكرد، ئه‌وه‌ش به‌هه‌نگاوێكی دیكه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان كوردو شیعه‌ داده‌نرێت".
شیعه‌و كورده‌كان هه‌ردولا كۆكبون له‌سه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی سیستمی پێشوی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، به‌ڵام دوای 16 ساڵ بارودۆخه‌كه‌ ناكۆكی خستوەتە نێوانیانه‌وه‌

 

ئەوەشی خستوەتەڕو، شیعه‌و كورده‌كان هه‌ردولا كۆكبون له‌سه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی سیستمی پێشوی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، به‌ڵام دوای 16 ساڵ بارودۆخه‌كه‌ ناكۆكی خستوەتە نێوانیانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو توندبونه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌جۆرێك بو كه‌ "كۆتایی به‌هه‌مو هاوپه‌یمانێتیه‌كانی پێشتر هێنا".
بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی شیعه‌كان داده‌نرێت

 

بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی شیعه‌كان داده‌نرێت، كه‌ له‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق و له‌ناویشیاندا هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هاوكات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكکه‌وتنی ئه‌منی كه‌ له‌ساڵی 2006 له‌نێوان ئه‌مریكاو عێراق واژۆكرابو.

بەگوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمان، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی رێكەوتننامەی ساڵی 2016ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردوە، هەروەها داواش دەکات هەمو ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وڵاتانی بیانی لەعێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی بچنە دەرەوە و ڕێگە نەدرێت ئاسمانی عێراق بەویستی خۆیان بەكاربهێنن.
بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ گرفتێكیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌

 

هاوکات لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، "بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ گرفتێكیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌".
لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ كاتێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق دیارینه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ كاتێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق دیارینه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ ناوچه‌یه‌كیشی لێ به‌ده‌رناكرێت".

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە هات سێی ئەم مانگە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، دوەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە ئامانج گیران و لەگەڵ نۆ کەسی دیکەدا کوژران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP