ئێران چەند لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی نزیکە
ئەمریکا: لەرابردودا ئێران بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبوە

- 1/19/2020 9:35:00 AM 3810 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

هەمو ئەو دەستکەوتانەی کە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، کە ئەمریکا و ئەڵمانیا و فڕەنسا و بریتانیا لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە واژۆیان لەسەر کردبو، نزیکە لە هەڵوەشاندنەوە، کە تارانی دورخستەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، چەندین بەربەست بۆ ئێران دانراوە بۆ یەک مەبەست، ئەگەر هاتو ئێران لەو رێککەوتننامەیە کشایەوە، نەتوانێت بە لایەنی کەمەوە لەماوەی دو بۆ سێ مانگ لەدوای هەڵوەشانەوەی رێککەوتننەکە چەکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.
هەرگیز ویستی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمان نییە و لەداهاتوشدا ئەو ویستەی نابێت

 

ئێران جەختدەکاتەوە، "هەرگیز ویستی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە و لەداهاتوشدا ئەو ویستەی نابێت"، ئامانجی وڵاتەکەش لە پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بەمەستی بەکارهێنانێتی بۆ پیشەسازیە مەدەنی و وێستگەی کارەبایی و توێژینەوەکانی وڵاتەکەیەتی لە داهاتودا.

کەمکردنەوەی پابەندییەکانی تاران بەڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە لەدوای ئەوە دەستیپیکرد، کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ساڵی 2018 لەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە، دوبارە سزا ئابورییە ئەمریکییەکانی بەسەر ئێران سەپاندەوە.
کەمکردنەوەی پابەندیەکانی ئێران بەڕێککەوتننامەکەوە بەجۆرێک بوە، کە ئێران بە دوربگرێت لەوەی توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەبێت

 

کەمکردنەوەی پابەندیەکانی ئێران بەڕێککەوتننامەکەوە بەجۆرێک بوە، کە ئێران بە دوربگرێت لەوەی توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەبێت، بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، لەبارەیەوە خستویەتیەڕو.

بەڵام کەمکردنەوەی پابەندیەکانی ئێران بەڕێککەوتننامەکەوە هێندەی پێویستبو، کە وا لە وڵاتانی ئەوروپا بکات رێوشوێنی چارەسەری کێشەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کارابکەن، بەمەش ئەگەری دوبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران زیادیکردوە، کە لەساڵی 2015 بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەسەر ئێران هەڵگیرابون.


ئێران چی کرد؟

لەسەرەتای ئەم ساڵدا کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی پێنجەمی لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کەمکردەوە، بەڵام رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و چاودێرەکانی.
رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ساڵانەی لە ئێران بۆ 202.8 کیۆگرام کەمکردوەتەوە

 

رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ساڵانەی لە ئێران بۆ 202.8 کیۆگرام کەمکردوەتەوە، ئەمەش نیوەی ئەو بڕەیە کە ئێران پێشتر لەماوەی سێ مانگدا بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بەرهەمی دەهێنا.

ئێران لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو بە کەمکرنەوەی پابەندییەکانی ئەو بڕەی بۆ 372.3 کیلۆگرام زیادکرد، لەسەرەتای ئەمساڵیشدا رایگەیاند، کە بەشێوەیەکی بێسنور بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەو ئاستەی کە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، یەکسانە بەکەمتر لەسەدا 20ی قەبارەی ئەو یۆرانیۆمەی کە ئێران پێش رێککەوتننامەکە دەیپیتاند

 

ئەو ئاستەی کە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، یەکسانە بەکەمتر لەسەدا 20ی قەبارەی ئەو یۆرانیۆمەی کە ئێران پێش رێککەوتننامەکە دەیپیتاند.

هەربەپێی رێککەوتننامەکە، ئێران دەتوانێت تەنها پێنج هەزار ئامێری پیتاندنی ناوەکی بەکاربهێنێت لەو وڵاتەکەیدا، ئەویش لە وێستگەی ئەتۆمی تەنز-دا، لەکاتێکدا ئێران 19 هەزار ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمی پێش 2015 بەکارخستبو.

کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا سنوری رێککەوتننامەکەی بە بەکاراکردنی ئامێری دیکەی پیتاندنی ناوەکی نەبەزاندوە.


چۆن ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە؟


دیپلۆماتکارانی ئەوروپا ماوەی 12 مانگیان داناوە، کە تیایدا ئێران لەدوای هەڵوەشاندنەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 دەتوانێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

پێشتر وەزیری دەرەوەی فڕەنسا باسی لەوەکردبو، "ئێران لەماوەی نێوان ساڵێک بۆ دو ساڵدا دەتوانێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"، بەڵام رونکردنەوەی لەبارەی ئەوەوە نەدا ئایا ئێران لەو ماوەیەدا کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەستەبەردەکات، یان لەوکاتەدا بەتەواوەتی دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دەیڤد ئەلبرێت، پشکنەری پێشوی چەکی ئەتۆمی لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "تاران لەماوەی 15 مانگدا دەتوانێت ببێت بە خاوەی 900 کیلۆگرام، ئەگەر بەردەوام بێت بەو شێوەیە دەتوانێت قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە کۆگاکانیدا بگەیەنێتە 25 کیلۆگرام کە ئەوەش بڕی پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی".

ئێران پێویستە چی بکات؟

ئەگەر ئێران بتوانێت کەرەستەی پێویستیش لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی کۆبکاتەوە، هێشتا پێویستی بە کۆکردنەوەی بۆمب دەبێت، لەوانەیە بتوانێت بۆمبێکی ئەتۆمی دروستبکات کە هێدە بچوک بێت موشەکی بالیستی بتوانێت هەڵیبگرێت، بەڕونیش دیارنییە چەندی کات دەوێت لەوبارەیەوە، هەڵگرتنی ئەو کەرەستانەش بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات گەورەترین رێگری لە بەرهەمهێنانی چەکدا  دروستبکات.
لە رابردودا ئێران بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبوە، پاشان وەستاندویەتی

 

هەریەک لە دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا و دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دوپاتیانکردوەتەوە، لە رابردودا ئێران بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبوە، پاشان وەستاندویەتی، کۆمەڵیک بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە ئاماژە بەوەدەکات تاران کۆمەڵێک دیزاینی جیاوازی چەکی ئەتۆمی دەستکەوتوە، چەند هەوڵێکی جیاوازیشی لەو بارەیەوە دراون.

بەپێی وتەی سێ سەرچاوەی باڵای حکومەتی ئەمریکا، ئێران نایەوێت رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی 2015 هەڵوەشێتەوە، بەڵکو دەیەوێت چالاییە ئەتۆمییەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان پەرەپێبدات لەژێر چاودێری دەزگای نێودەوڵەتی وزە ئەتۆمدا.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP