هەواڵی ئەمڕۆ

لە 48 کاتژمێری رابردودا 73 کەس لەسوریا گیانیان لەدەستداوە

- 1/18/2020 11:46:00 PM 3677 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری کوژراوانی بۆردومان  و پێکدادانە سەربازیە جیاجیاکانی دوێنێی سوریا بڵاوکردوەتەوە و رایدەگەیەنێت، لەماوەی 48کاتژمێری رابردودا 73 کەس کوژراون.

روانگەی سوری دەڵێت" لە حەلەب دو مندال لە ئەنجامی بۆمبارانکردنی فرۆکەکانی روسیا و پیاوێک لەلایەن هیزە چەکدارەکانی جەماعەتی زەهرا کوژروان".

هەربەگوێرەی راپۆرتی دەزگاکە، لە ئیدلیب کەسێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە کە بەهۆی بۆمبارانکردنی تانکەکانی رژێمی سوریا بە سەختی برینداربوە".

سەبارەت بە ئاماری کوژراوەکانی رۆژئاوای حەلەب بڵاویکردوەتەوە" 18 چەکداری گروپە جیهادیەکان لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی روسیا گیانیان لەدەستداوە".

"26 سەربازی رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە ئەنجامی پێکدادانەکانیان لەگەڵ چەکدارە جیهادیەکان لە رۆژهەڵاتی ئیدلیب گیانیان لەدەستداوە" لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا وا نوسراوە.

لەهەمان پێکدادانی نێوانیان و هاوکات بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی لە رۆژهەلاتی ئیدلیب 20 چەکداری جیهادی کوژراون.

سەبارەت بە ئاماری کوژراوانی هێزە کوردیەکان، ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شەرڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوە کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا لە دێرەزور گیانی لەدەستداوە.  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP