بەپەلە

سناپچات ژیانی کچێکی رفێنراو رزگاردەکات

- 1/18/2020 10:52:00 PM 8645 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە سان خۆسێ، لە کالیفۆرنیا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەرفێنرێت، كچەکە لە رێگەی سناپچاتەوە شوێنی خۆی بۆ هاوڕێکانی دەنیرێت و داوای بەهاناوەچونیان لێ دەکات، بەوەش لە دەست تۆمەتباران رزگاری دەبێت.
کەسێک یارمەتیم بدات، من لە ئۆتۆمبێلی پیاوێکی نەناسراودام

کچەکە کە بەهۆی لێدانەوە جەستەی تێکدرابو، بێ ئاگابوە لەوەی لە کوێوە بۆیە لە سناپچات نامەیەک بۆ هاوڕێکانی دەنێرێت و دەنوسێت"کەسێک یارمەتیم بدات، من لە ئۆتۆمبێلی پیاوێکی نەناسراودام، من لە سانتا کروز نیم، من لەکوێم؟".
لەڕێگای خزمەتگوزاری لۆکەیشنی سناپ ماپەوە شوێنی کچەکە پێدەزانن و دەیدەن بەپۆلیس


هاوڕێکانی کچەکە، لەڕێگای خزمەتگوزاری لۆکەیشنی سناپماپەوە شوێنی کچەکە پێدەزانن و دەیدەن بەپۆلیس.

پۆلیسی سان خۆسێ، توانیویانە لە مۆڵێک بیدۆزنەوە و ژیانی رزگار بکەن، تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراوە.

بەوتەی پۆلیس، کچەکە دەرمانخوارد کراوە و بێهۆشکراوە لە شوێنێک کە تەنها 40 میل لەشوێنی رزگارکردنەوە دور بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP