بەپەلە

لە هێرشێکی چەکداریدا لە باشوری کەرکوک سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا

- 1/18/2020 10:37:00 PM 3602 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند، کاتژمێر نۆی ئەمشەو ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراق لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە کراونەتە ئامانج و بەوهۆکارە سەربازێکی گیانی لە دەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە، "یەکەیەکی سوپای عێراق لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە لە  گوندیێکی سەر بەقەزای داقوق کراوەتە ئامانج".

 

بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی سوپای عێراق شەهید بوە و دو سەربازی دیکەش برینداربون



ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی سوپای عێراق شەهید بوە و دو سەربازی دیکەش برینداربون".

هەرچەندە تائێستا ئەو لایەن ئاشکرا نەکراوە کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام لە ماوەی رابردودا پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین چەندین هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و لە روداوەکانیشدا قوربانی لێکەوتوەتەوە.


نیشانەکردن :

#كه‌ركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP