بەپەلە

پوتین: مۆسکۆ کار لەسەر پەرەپێدانی چەندین پڕۆژەی نیشتیمانی رانەگەیەنراو دەکات

- 1/18/2020 10:26:00 PM 819 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەو پێشنیازانەی لە بەرەی گەشەپێدانی نیشتیمانی وڵاتەکەی لە پەرلەمانی فیدڕاڵی روسیادا پێشکەشی کردون "تەنها بەشێکە لە پلانێکی گشتگیر بۆ باشتر کردنی ئاستی ژیان لە وڵاتەکەماندا".

ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا لە وتارێکدا لە سانپترسبۆرگ ئاماژەی بەوەشداوە، "گەشەی ئابوری روسیا بوەتە هۆکاری بەرزبونەوەی داهاتی تاک لە وڵاتدا، بەڵام ژمارەیەکی ئاستەنگی ئابوری لەو ساڵانەی دوایدا بونەتە هۆکاری راگرتنی ئەو گەشەکردنە".

 

ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدانی بەرچاومان هەیە کە لە پلانی راگەیەنراوی ساڵانەدا ئاماژەمان پێنەکردون



ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانە دەدەین کە هاتونەتە پێش، هەروەها ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدانی بەرچاومان هەیە کە لە پلانی راگەیەنراوی ساڵانەدا ئاماژەمان پێنەکردون".

بە گوێرە ماڵپەڕی روسیا تودەی، ساڵی 2005 پوتین پرۆژەی "گەشەپێدانی فیدڕاڵی" راگەیاند کە ئامانج لێی گەشەپێدانی سامانی مرۆیی بوە لە روسیادا و چوار بەشی سەرەکی لە خۆگرتوە کە ئەوانیش تەندروستی، زانست، نیشتەجێکردن و کشتوکاڵ بون.

هاوکات ساڵی 2018 مۆسکۆ پرۆژەیەکی نیشتیمانی راگەیاند کە جارێکی دیکە ئامانج لێی گەشەپێدانی سامانی مرۆیی بو، کە ئەویش خۆی لە باشترکردنی ژینگەی کار، بەردەوامیدان بە گەشەی ئابوری، باشترکردنی دڵنیایی تەندروستی و پشتیوانکردنی خێزانە گەنجەکان بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP