هاککەرانی تورکیا شەپۆلێک هێرشی ئەلکترۆنیان بۆ سەر یۆنان ئەنجامدا

- 1/18/2020 10:08:00 PM 2271 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاکەرانی تورکیا شەپۆلێک هیرشی ئەلکترۆنیان بۆ سەر ماڵپەرە حکومیەکانی یۆنان و ئەنجامدا و ژمارەیەک پێگەی ئەلکترۆنی هەستیاریان هاککردوە.
 هاککەرانی تورکیا وێبسایتی پەرلەمانی یۆنان، چەند ماڵپەرێکی وەزارەتە جیاجیاکانی ئەو ولاتە و پێگەی حکومی بۆرسەی یۆنانیان هاککردوە

 


بەگوێرەی سێکیوریتی ئەفەیرس، کە پێگەیەکی تایبەتە بە ئاسایشی ئەلکترۆنی و مرۆیی، هاککەرانی تورکیا وێبسایتی پەرلەمانی یۆنان، چەند ماڵپەرێکی وەزارەتە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە و پێگەی حکومی بۆرسەی یۆنانیان هاککردوە.

ئەو هێرشە ئەلکترۆنیەی تورکیا دوای ئەوە دێت، بەهۆی ناردنی هیزی سەربازی تورکیا بۆ لیبیا ناکۆکئەکانی نێوان ئەنقەرە-ئەسینا قوڵتر بوە و دوای نارەزایی حکومەتی یۆنان لەو هەنگاوەی ئەنقەرە چەندینجار هیرشی زارەکی لەلایەن گەورە بەرپرسانی هەردو ولات کرا.

هەربەگوێرەی زانیاریەکان، هێرشە ئەلکترۆنیەکان لەلایەن گروپی هاکی ئانکا نەفەرلەری تورکیەوە ئەنجامدراوە و چەندین زانیاری هەستیار و گرنگیان دزەپێکردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP