بەپەلە

باڵاکورتترین پیاوی جیهان کۆچی دوایکرد

- 1/18/2020 9:40:00 PM 6498 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خاگێندرا تاپا ماگار، کە بەگوێرەی پێوانە جیهانیەکانی گینس بە باڵاکورتترین پیاوی جیهان ناوی تۆمارکراوە لە تەمەنی 27 ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
ماوەی دو هەفتەیە بەدەست هەوکردنی سیەکانیەوە دەناڵێنێت و دواجار ئەمرۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

درێژی باڵای ماگار 2 پێ و 2 ئینجە( نزیکەی نیو مەتر)، خەڵکی نیپاڵە، ماوەی دو هەفتەیە بەدەست هەوکردنی سیەکانیەوە دەناڵێنێت و دواجار ئەمرۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ماگار لەسەرەتادا، بەر لەوەی ببێت بە 18 ساڵ نازناوی کورترین مێرمنداڵی پێ درا، دواتریش کە تەمەنی 18 سالی و مێردمنداڵی تێپەڕاند، بەهۆکاری نەبونی کەسێکی باڵاکورت تر لەو تەمەنەدا نازناوی باڵاکورتترین پیاوی پێدرا.

ناوبراو لە کاتی وەرگرتنی ناونیشانەکەیدا وتی" پێم وانیە من باڵام کورت بێت، من کەسێکی گەورەم و هەوڵدەدەم خۆم بەرەوپیش ببەم تا ئەم هەلە بقۆزمەوە و خانویەکی باش بۆ خۆم و خێزانەکەم بكرم".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP