سەرۆکی لوبنان داوا لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان دەکات هێمنی بۆ بەیروت بگێڕنەوە

- 1/18/2020 9:15:00 PM 481 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی لوبنان داوای لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان کرد هێمنی بۆ بەیروت بگێڕنەوە و خۆیان بەدوربگرن لە توندوژیی.
داوای لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان کرد هێمنی بۆ بەیروت بگێڕنەوە و خۆیان بەدوربگرن لە توندوژیی

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، میشیل عەون سەرۆکی لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی روبەروبنەوەی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و برینداربونی ژمارەیەک خۆپیشاندەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان کرد هێمنی بۆ بەیروت بگێڕنەوە و خۆیان بەدوربگرن لە توندوژیی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەناوەڕاستی بەیروت، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی لوبنان رویدا و بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندەر برینداربون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیکی یەکێک لەدەروازەکانی پەرلەمانی لیبیا روبەروبونەوە و توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان رویداوە و بەهۆیەوە چەندین بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان لەراگەیەنراوێکدا داوا لەخۆپیشاندەران دەکەن دەوروبەری پەرلەمان بەجێبهێڵن و هەر خۆپیشاندەرێک لەوێ ببینرێت دەستگیردەکرێت.

نیشانەکردن :

#لوبنان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP