بەپەلە

سعودیە داوای کۆتایهێنان بەدەستوەردانەکانی تورکیا لە سوریا دەکات

- 1/18/2020 9:04:00 PM 2170 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەردوامیدانی حکومەتی تورکیا بە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری سوریا جێگای قبوڵ نیە دواش دەکات کۆتایی پێبهێنێت.
تاکە رێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا گفتوگۆی سەرمێزە، دەستوەردانە سەربازیەکانی ئەنقەرە لە سوریا جێگای قبوڵ نیەو دەبێت کۆتایی پێبهێنێت

فەیسەل بن فەرحان ئالسعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت" تاکە رێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا گفتوگۆی سەرمێزە، دەستوەردانە سەربازیەکانی ئەنقەرە لە سوریا جێگای قبوڵ نیەو دەبێت کۆتایی پێبهێنێت".

 ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی عەرەبی بو لە قاهیرەی پایتەختی میسر، کە تیایدا نێردەی قاهیرە لە کۆمکاری عەرەبی داوای یەکریزی نەتەوەی عەرەبی کرد.

ئالسعود لە وتەکانیدا بەرهەڵستی ریازی لە دەستوەردانە دەرەکیانی وڵاتان کرد لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و راشیگەیاند هەر دەستوەردانێک کە ببێتە مایەی ناسەقامگیری ناوچەکە جێگای قبوڵ نیە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئیدانەی هێرشی حوسیەکانی کرد بۆ سەر یەمەن و ئاماژەشی بەوەداوە، وڵاتەکەی بە بەهای زیاتر لە 14 ملیار دۆلار باجی شەڕی ناوخۆی یەمەنی داوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP