ڤیدیۆ..هەواڵی مردنی شازادە وەلید بن خالید بەدرۆدەخرێتەوە

- 1/18/2020 5:35:00 PM 141908 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

لەچەند رۆژی رابردودا هەواڵی گیان لەدەستدانی وەلید  بن خالید بن تەڵا، شازادەی سعودیە کە ماوەی نزیکەی 15 ساڵە بێهۆشە، لە شەقامی سعودی و تۆڕە کۆمەلاتیەکان بڵاوبوەتەوە، خانەوادەی ناوبراویش ئەو هەواڵە بەدرۆدەخەنەوە.

هەواڵی گیان لەدەستدانی وەلید بن خالید لەدو رۆژی رابردودا مشتومڕێکی زۆری لەسەربو، خانەوەداەکەشی دەڵێن "گیانی لەنەدستنداوە و باری تەندروستی وەک پێشو وایە".

مانگی ئایاری ساڵی رابردو، بۆ یەکەم جار دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی شازادە وەلید بن خالد بن تەڵال سەری جوڵاند، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەلایەن خوشکەکەی ناوبراوەوە بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە وەلید بن خالد بن تەڵال سەری دەجوڵێت.

لەنوێترین  گرتە ڤیدیۆشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوتەوە و رێکەوتی بڵاوبونەوەی دەگەرێتەوە بۆ12ی ئەم مانگە تیایدا دەردەکەوێت "شازادە نوستوەکە" هێشتا زیندوە و لەلایەن دایکەوە هاریکاریدەکرێت بۆ "راکێشانی" تیروپشکی خەلاتێکی 100 هەزار ریالی.

خالید بن وەلید بن تەڵا، لە ساڵی 2005 و لە بریتانیا توشی روداوێکی هاتۆچۆی کوشندە بو، کە ئەو کات بۆ خوێندنی زانستە سەربازیەکان لەوێ بو، لەو کاتەوە بێهۆشە و نازناوی شازادە نوستوەکەی بەسەردا بڕاوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP