ده‌زگای هه‌واڵگری سەربازی عێراق ده‌ستگیركردنی دو تیرۆرستی راگه‌یاند

- 1/18/2020 2:58:00 PM 894 جار خوێندراوەتەوە


ەندان-

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق دو تیرۆرستیان له‌ئه‌نبار ده‌ستگیركرد كه‌ كاری سه‌ره‌كیان پشتیوانیكردنی گروپی تیرۆرستی داعش بوه‌ له‌روی سه‌ربازیه‌وه‌.
دو تیرۆرستیان به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ده‌ستگیركردوه‌

ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له‌قه‌زای قائیم-ی پارێزگای ئه‌نبار دو تیرۆرستیان به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ده‌ستگیركردوه‌".
كاری سه‌ره‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌ پشتیوانیكردنی گروپی تیرۆرستی داعش بوه‌

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌،كاری سه‌ره‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌ پشتیوانیكردنی گروپی تیرۆرستی داعش بوه‌ له‌روی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه‌، له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر  راده‌ستی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌یه‌ك جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق و له‌نێویشیاندا پارێزگای ئه‌نبار روی له‌زیادبون كردوه‌، بۆ رێگریكردنیش له‌جموجۆڵه‌كان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چه‌ندجارێك پشكنین و كێوماڵی ناوچه‌ سنوریه‌كانی پارێزگای ئه‌نباریان ئه‌نجامداوه‌.

نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP