پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی هۆشداری له‌ "بكوژی بێده‌نگ"ی هاوڵاتیان ده‌دات

- 1/18/2020 2:29:00 PM 4754 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی ئیمارات هۆشداری له‌ "بكوژی بێده‌نگ"ی هاوڵاتیان ده‌دات له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیان و به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی مه‌رجه‌ سه‌لامه‌تیه‌كانی به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌.

پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی ئیمارات له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، له‌ ماوه‌ی رابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌هۆی خنكانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوانه‌ش بۆ نه‌بونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئامێرانه‌ بن كه‌ مه‌ترسی دروستكردنی غازیان لێده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ ژوری نوستنه‌كانیان

 

پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی داوایكردوه‌، هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئامێرانه‌ بن كه‌ مه‌ترسی دروستكردنی غازیان لێده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ ژوری نوستنه‌كانیان و له‌و ژورانه‌ی كه‌ ده‌رچه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌وایان نیه‌.
رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خێزانه‌كان ئامێری گه‌رم كه‌ره‌وه‌ی هه‌وایی به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌وه‌رزی زستان به‌كارده‌هێنن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خێزانه‌كان ئامێری گه‌رم كه‌ره‌وه‌ی هه‌وایی به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌وه‌رزی زستان به‌كارده‌هێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی و دڵنیایی گیانیان بكه‌ن، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكراشه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستیان.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، به‌رگری شارستانی ئه‌بوزه‌بی داوای له‌هاوڵاتیان كردوه‌، به‌هه‌مو جۆرێك خۆیان له‌ئامێره‌ هه‌واییه‌كان كه‌ غازیان هه‌یه‌ بپارێزن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ره‌چاو ناكه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP