هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

دو هونه‌رمه‌ندی مه‌كسیكی له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پرد كه‌وتنه‌خواره‌وه‌

- 1/18/2020 2:25:00 PM 960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شه‌وی رابردو، دو هونه‌رمه‌ندی مه‌كسیكی له‌كاتی تۆماركردنی زنجیره‌ درامایه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پردی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا.
 خۆرخی نافارۆ و سانشیز لویزجیراردۆ كه‌ دو هونه‌رمه‌ندو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی مه‌كسیكن، له‌كاتی تۆماركردنی گرته‌یه‌ك بۆ زنجیره‌ درامایه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی کەوتونەتە خوارەوە

 

تۆڕی هەواڵی CNNی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ خۆرخی نافارۆ و سانشیز لویزجیراردۆ كه‌ دو هونه‌رمه‌ندو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی مه‌كسیكن، له‌كاتی تۆماركردنی گرته‌یه‌ك بۆ زنجیره‌ درامایه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و گیانیان له‌ده‌ستداوە.
 زنجیره‌ درامای ته‌له‌فیزۆنی له‌ژێر ناوی "له‌راستیه‌كان ناترسین" تۆمارده‌كرێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، زنجیره‌ درامای ته‌له‌فیزۆنی له‌ژێر ناوی "له‌راستیه‌كان ناترسین" تۆمارده‌كرێت و ئه‌و دو ئه‌كته‌ره‌ش رۆڵی یاریده‌ده‌ر له‌زنجیره‌ دراماكه‌دا ده‌بینن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP