په‌رله‌مانتارێك: مانگانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلار له‌ موچه‌ی پله‌ باڵاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت

- 1/18/2020 1:55:00 PM 3397 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان له‌رێگه‌ی هه‌شت خاڵه‌وه‌ ورده‌كاری یاسای چاكسازی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلار مانگانه‌ ته‌نها له‌ موچه‌ی پله‌ باڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

16ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینە دەنگ پڕۆژە یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی موچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر پەسەندکرد، بەڵام فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد.
لە رێگەی ئەو یاسایەوە موچه‌ی 464 پله‌ باڵا كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلاری مانگانه‌ ده‌كات هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

 

راهی ره‌هبه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی یاساکەوە رایگەیاندوە، "لە رێگەی ئەو یاسایەوە موچه‌ی 464 پله‌ باڵا كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلاری مانگانه‌ ده‌كات هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌، هاوكات خانه‌شینی پله‌ باڵا به‌ رێژه‌ی ۳٠٪ كه‌مكرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 45 ساڵه‌و 15 ساڵیش خزمه‌تیان هه‌یه‌ به‌رێژه‌ی ٥٥٪ كه‌مكرایه‌وه‌".
دادوه‌ر و داواكاری گشتی به‌ رێژه‌ی ۷٠٪ خانه‌نشین ده‌بن له‌كاتێكدا پێشتر به‌ رێژه‌ی 100%ی موچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كران

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دادوه‌ر و داواكاری گشتی به‌ رێژه‌ی ۷٠٪ خانه‌نشین ده‌بن له‌كاتێكدا پێشتر به‌ رێژه‌ی 100%ی موچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كران، جگه‌ له‌وانه‌ش پله‌و بڕوانامه‌ و خزمه‌ت ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتری و ئه‌وانه‌ی به‌نایاساسی كراون رێكده‌خرێنه‌وه‌، قه‌رزی كۆمپانیاكانیش كه‌ زیاتره‌ له‌ خه‌رجی مانگێكی موچه‌خۆران وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، جگه‌ له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هیچ كه‌سێكی دیكه‌ دو موچه‌ی نابێت".
ئه‌و موچانه‌ی كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا كراون له‌ لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان و كه‌مئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ده‌بڕدرێن، هاوكات پاسه‌وانیش رێكده‌خرێته‌وه‌ و ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ

 

له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی به‌ده‌ر له‌یاسا دامه‌زراون، راهی ره‌هبه‌ر باسی لەوەکردوە، ئه‌و موچانه‌ی كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا كراون له‌ لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان و كه‌مئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ده‌بڕدرێن، هاوكات پاسه‌وانیش رێكده‌خرێته‌وه‌ و ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانیشه‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكرایكردوه‌، "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ كاتی رێكخستنه‌وه‌دا بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌ولیه‌ت ده‌درێت به‌ كه‌مترین موچه‌ی 90 هه‌زار خانه‌نشین كه‌ موچه‌كانیان كه‌متر له‌ 300 هه‌زار دیناره‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP