به‌رپرسێكی یه‌كێتی كۆچی دواییكرد

- 1/18/2020 11:49:00 AM 358021 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی رایگەیاند، ئه‌حمه‌د زاگه‌، لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێر و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی کۆچی دواییکردوە.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌حمه‌د زاگه‌، لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێر و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی کۆچی دواییکردوە".
بەپێی راپۆڕتی پزیشكی دادوەریش هۆكاری مردنەكەی جەڵتە بوە

 

لەلایەن كەسوكارەكەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دواتر رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بەپێی راپۆڕتی پزیشكی دادوەریش هۆكاری مردنەكەی جەڵتە بوە.
ئه‌حمه‌د زاگه‌ پیاوێكی تێكۆشه‌ر بو له‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش له‌سنوری مه‌خمور گوێڕ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بو

 

ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌حمه‌د زاگه‌ پیاوێكی تێكۆشه‌ر بو له‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش له‌سنوری مه‌خمور گوێڕ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بو".

ئه‌حمه‌د زاگه‌، لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێر و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی لە ساڵی 1969 لە دایکبوە.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP