کەسوکاری کوژراوەکە داوای 500 هه‌زار دۆلار لە مێردەکەی نانسی عەجرەم دەکەن

- 1/18/2020 10:45:00 AM 39789 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌، خێزانی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م-ه‌وه‌ كوژرا داوای 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن.

شەوی چواری ئەم مانگە، ڤێلای نانسی عەجرەم هونەرمەندی دیاری لوبنانی روبەڕوی دزیکردن بوەوە، لەوکاتەشدا فادی هاشم، هاوسەری نانسی عەجرەم لە ڤێلاکەدابوە و تەقەی لەو کەسە کردوە کە چوەتە سەر ماڵەکەی لە ئەنجامیشدا چەکدارەکە گیانی لەدەستداوە.
داوایانكردوه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خێزانه‌كه‌یان 500 هەزار دۆلاریان پێ بده‌ن

 

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، خێزانی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن فادی هاشم، هاوسه‌ری نانسی عه‌جره‌مه‌وه‌ كوژرا، داوایانكردوه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خێزانه‌كه‌یان 500 هەزار دۆلاریان پێ بده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نانسی عه‌جره‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ خێزانی كوژراوه‌كه‌ بكه‌ن

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا نانسی عه‌جره‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ خێزانی كوژراوه‌كه‌ بكه‌ن، له‌باره‌ی داواكاریه‌كه‌شه‌وه‌ نانسی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

خێزانه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م له‌ ئێستادا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، ئەو له‌ كاتێكدا ته‌قه‌ی كردوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ گیانی خۆی كردوه‌، چونكه‌ دزه‌كه‌ چوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌ ده‌مانچه‌ هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP