فرەنسا سیستەمی چاودێری لە سعودیە جێگیر دەکات

- 1/17/2020 9:44:00 PM 2868 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەرپرسانی فرەنسا رایانگەیاند، بە ئامانجی دڵنیایی کردنەوەی ئاسایشی سعودیە دوای بە ئامانجگرتنی پاڵاوگە نەوتییەکانی، پاریس سیستەمی چاودێری لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا جێگیردەکات.

 

پێشوتریش فرەنسا دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە روداوی هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکانی سعودیە تۆمەتبار کرد کە لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکەوە کرانە ئامانج و بەڵێنیدا هەمو هاوکارییەک پێشکەش بکات  و رێگەش لە دوبارەبونەوەی هێرشی دیکە بگرێت.

 

لە ماوەیەکی کورتدا هێزە تایبەتەکانی جاگوار لە سعودیە جێگیر دەکرێن

 

ئەمڕۆش ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فرەنسا لەوتارێکدا لەبەردەم سوپای وڵاتەکەی رونیکردەوە، "لە ناوچەی عەرەبی و کەنداو گرژی هەیە، لە ماوەیەکی کورتدا هێزە تایبەتەکانی جاگوار بە ئامانجی دڵنیاکردنەوەی ئاسایشی سعودیە رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن".

 

لە ئێستادا جێگرکردنی سیستەمی رادار  لە رۆژهەڵاتی سعودیە لە جێبەجێکردندایە


هاوکات بەرپرسانی پاریس ئەوەشیان خستوەتەڕو، لە ئێستادا جێگرکردنی سیستەمی رادار  لە رۆژهەڵاتی سعودیە لە جێبەجێکردندایە ئەوەش لە چوارچێوەی جێگیرکردنی هێزە تایبەتەکانی ناسراو بە جاگواردایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP