كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی گەشتیارانی ناچاردەكات پشكینینی دوگیانی ئەنجامبدەن

- 1/17/2020 9:39:00 PM 16192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە، كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی سەرنشینان ناچاردەكات پێش ئەنجامدانی گەشت بە فڕۆكەكانیان پشكنینی دوگیانی ئەنجامبدەن، ئەو كۆمپانیایە داوای لێبوردنی خۆی لە گەشتیارانی كرد.

كۆمپانیای هۆنگ كۆنگ ئێكسپرێس كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی، لە ماوەی رابرودا و لە گەشتەكانی نێوان هۆنگ كۆنگ بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، مەرجی بۆ گەشتیارەكانی داناوە پێش گەشتەكان پشكنینی دوگیانی رادەست بكەن.
تەنها بە مەبەستی دڵنیابونەوە بوە لەوەی سەرنشینان پابەندن بە رێنمایی و یاساكانی تایبەت بە كۆچكردنی ئەمریكا

پاش بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، كۆمپانیاكە بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرنشینانی فڕۆكەكان كرد و رایگەیاند "تەنها بە مەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی سەرنشینان پابەندن بە رێنمایی و یاساكانی تایبەت بە كۆچكردنی ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە ئەو كارەمان ئەنجامداوە".

لە راگەیەندراوەكەشدا ئەو كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەكردوە "داوای لێبوردن لە هەر تاكێك دەكەین روبەڕوی ئەنجامدانی ئەو مەرجە بوبێتەوە و ئەو مەرجەمان وەستاندوە تا پێداچونەوەی بۆ دەكەین و دەگەینە بڕیاری كۆتایی".
لەكاتی نزیكبونەوەی وادەی منداڵبونەكانیاندا گەشتی ئاسمانیان بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لەماوەی دو ساڵی رابردودا ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی دوگیان لەكاتی نزیكبونەوەی وادەی منداڵبونەكانیاندا گەشتی ئاسمانیان بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە، تا منداڵەكانیان ببنە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریكی.
  


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP