ئەمریكا: دەبێت روبەڕوی هەڕەشەكانی جیهانی ئێستا ببینەوە نەك ئەو جیهانەی خوزایاری بەدیهێنانین

- 1/17/2020 9:19:00 PM 2571 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە وەڵامی تویتێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێـت روبەڕوی هەرەشەكانی ئەو جیهانە ببینەوە كە تێیدا دەژین نەك ئەو جیهانەی خوازیارین بنیادیبنێین.

لە وەڵامی تویتی هەژمارێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا، پێگەی فەرمی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نوسیویەتی "پێویستە روبەڕوی هەڕەشەكانی ئەو جیهانە ببینەوە لە ئێستادا تێیدا دەژین، نەك ئەو جیهانەی خوازیارین بەدەستی بهێنین، ستراتیجی بەرگری نیشتیمانیش باشترین بژاردەیە بۆ ئەو كارە".

ئەو هەژمارە لە تویتەكەیدا نوسویویەتی "چۆن ئینتەرنێت بكەینە شوێنێكی بێزیان؟، تەنها لەرێكەی دەركەوتنی بەكارهێنەرانی بە شوناسی راستەقینەی خۆیانەوە، ئیتر ئەوكاتە تەواوی هەڵوێستە نەرێنییەكان و قاچاغبردن و تێرۆر كۆتایی پێدێت".

لە درێژەی وەڵامەكەیدا، وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەكردوە "ستراتیجی بەرگری نیشتیمانی پێگەی تایبەت بە ئاراستەكردنی ئێمەیە و گرەنتیدەدات بەوەی ئێمە ئامادەین و بەهێز و كاراین لەمكاتەدا كە پڕە لە گۆڕانكاری و سزای گەورە".


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP