بڵێسە جەبار فەرمان: ئێمە لە زۆنی زەرد و زۆنی سەوزدا دەژین و دێگەڵە ھێشتا بەرجەستەیە

- 1/17/2020 2:36:00 PM 8634 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی راگەیاند،"ئەم حاڵەتانەی لە ناوچەی جێ نفوسی پارتی رودەدەن گومان لای ھەموان دروست دەکەن"

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە پۆستێكدا بەناونیشانی"زۆنە جیاوازەکان و گومانەکان" نوسیویەتی،"بێ گومان نابێت گومان لە ھەمو ھەنگاوێکی پولیس و ئاسایش و دادگای نەھێشتی تاوان و پزیشکی دادوەری بکرێت. بەڵام ئەم حاڵەتانەی لە ناوچەی جێ نفوسی پارتی رودەدەن گومان لای ھەموان دروست دەکەن"
ئایا ھەمو ئەوانەی سەر بەو پارتە نین بازرگانی مادەی ھۆشبەر و قاچاغچی و پیاوکوژن و ھەمو ئەوانەشی ئەندامی ئەو پارتەن لە راستە راستترن

 

بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاند،"جێگای پرسیارە کە ئایا ھەمو ئەوانەی سەر بەو پارتە نین بازرگانی مادەی ھۆشبەر و قاچاغچی و پیاوکوژن و ھەمو ئەوانەشی ئەندامی ئەو پارتەن لە راستە راستترن؟"

دەشڵێت،"من لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجەی ھیچ کەسێک نیم، بەڵام بۆ ئەشکەنجەدان بۆ غەیری پارتی ھەیە و بۆ ئەندامانی ئەو پارتە ھەمو بنەماکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ پەیرەو دەکرێت؟ ئایا ئەمە مایەی گومان نیە؟ ئایا ئەمە دڵەراوکی و ترس لای کەسانی بێلایەن و سەر بە هێزەكانی تر دروست ناکات؟"

لاری تێدانیە کە نامتمانەیی ھەیە و بەلارێدا بردن ھەیە لە کەیسی دادگاو لێکۆلینەوەدا. وە حاڵاتی گوماناوی زۆر ھەن

 

ئاماژەی بەوەشكردوە،"لاری تێدانیە کە نامتمانەیی ھەیە و بەلارێدا بردن ھەیە لە کەیسی دادگاو لێکۆلینەوەدا. وە حاڵاتی گوماناوی زۆر ھەن."

بڵێسە جەبار فەرمان پێشنیازی كردوە،"ھەمو ئەو دام و دەزگایانەی کە تایبەتمەندن بە نەھێشتنی تاوان و بەدواداچون و دادگایی کردنیان و پزیشکی دادوەری، ئەندامانی ئەو دو حزبەی تێدابێت. بێگومان ئێستا دەوترێت ئاسایش و دادگا و تەندروستی دەبێت بێلایەن بن و نەپرسن گومانلێکراو سەر بە چ پارتێکە، منیش دەڵێم ڕاستە و دەبوایا وابیت، بەڵام بەداخەوە ئێمە تا ئێستاش لە زۆنی زەرد و زۆنی سەوزدا دەژین و دێگەڵە ھیشتا بەرجەستەیە."


نیشانەکردن :

#پارتی #یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP