خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا

- 1/17/2020 10:50:00 AM 98388 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو سەرۆكایەتیەكان و خانەنشینانی راگەیاند.

بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویكردوەتەوە بڕیارە تا رۆژی 23ی ئەم مانگە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردو كۆتایی پێ بهێنرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP