باقری: وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

- 1/17/2020 9:10:00 AM 662 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاندوە،"وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەكی ئەمریكا دەدەینەوە"

محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ئەنجامدا.

كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە كارێكی نامرۆڤانە و نەئەخلاقی بوە 

 

لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا، خلوسی ئاكار سەرەخۆشی لە گەلی ئێران كردوە بەبۆنەی كوژرانی قاسم سولەیمانی و رایگەیاندوە،"كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە كارێكی نامرۆڤانە و نەئەخلاقی بوە و پێچەوانەی هەمو یاسا نێودەوڵەتیەكان بوە، هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و هەندێک لە بنکەکانی سوریا سەرەتای ڕەوتێکی نوێیە لە ناکۆکییەکانی ناوچەكە."

لای خۆیەوە محەمەد باقری رایگەیاندوە،"ئەمریكا خۆی ناوچەكەی لە پێكدادانی فراوان تێوەگلاندوە، هەر بۆیە ئێران بە ئۆپەراسیۆنی راوەستانەوە لە دژی بنکەی سەربازیی ئەمریکی "عەین ئەسەد"، وەك بەشێك لە پاراستنی مافەكانی خۆی دەربڕیوە و سەلماندی ئیرادەی ئەگەر ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا درێژەی  هەبێت، وەڵامێکی قورستری دەدرێتەوە.

راشیگەیاندوە،"ئێران حەز بە درێژەپێدانی ناكۆكییەكان ناكات، بەڵام لەبەرامبەر هەر دەستدرێژییەكی نائەخلاقی وەڵاممان دەبێت، هیوادارین بە دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كۆتایی بە هەمو پشێوییەكان بهێنرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP