وه‌زیری دارایی: كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری ده‌كه‌ین

- 1/16/2020 4:55:00 PM 10124 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازی دارایی و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.
 كار له‌سه‌ر چاكسازی دارایی ده‌كه‌ین و په‌یره‌وی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری ده‌كه‌ین له‌ كوردستاندا

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كردوه‌ له‌ فرانسوا دیغیكولفی به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ئابوری فه‌ره‌نساو شاندی یاوه‌ری و رایگه‌یاندوه‌، كار له‌سه‌ر چاكسازی دارایی ده‌كه‌ین و په‌یره‌وی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری ده‌كه‌ین له‌ كوردستاندا.
كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان خوازیارن وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ئه‌نجامبده‌ن

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فرانسوا دیغیكولفی پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندوه‌، "كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان خوازیارن وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ئه‌نجامبده‌ن ". 

له‌لای خۆشیه‌وه‌، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم  هه‌مو پاڵپشتیه‌كی بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌ربڕیوه‌و ئاشكرایكردوه‌، " كوردستان باشترین ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌سته‌به‌ره‌ بۆ سه‌رجه‌م كه‌رته‌ ئابوریه‌كان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP