بەپەلە

ملیاردێرێک بەدوای کچێکدا دەگەڕێت بۆ "مانگی هەنگوینی" لەگەڵی بچێت بۆ سەر مانگ

- 1/16/2020 10:08:00 AM 9581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بلیۆنێرێکی ژاپۆنی دەیەوێت بۆ جاری دوەم هاوسەرگیری ئەنجامبدات، بەڵام ئەو خانمەی ئەو دڵخوازیەتی دەبێت زۆر تایبەت بێت و بۆ گەشتێکی سەر ڕوی مانگ هاوەڵی بکات.

یوساکو میزاوا، بلیۆنێرێکی ژاپۆنیە و تەمەنی 40 ساڵە، پیشتری هاوسەرگیری ئەنجامداو و جیابوەتەوە و ئێستا خاوەنی سێ منداڵە، میزاوا دەیەوێت بۆ جاری دوەم هاوسەرگری لەگەڵ کچێکی گەنجدا ئەنجامبدات و لەگەڵیدا بچێت بۆ سەر مانگ.

میزاوا دەیەوێت کچێکی تەمەن 20 ساڵ ببێت بە هاوبەشی  ژیانی، ناوبراو لە ساڵی 2018 پسوڵەی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی کڕی بۆ چونە سەر مانگ و لە ئێستادا بردنی هاوژینی داهاتوی بۆ سەر روی مانگ لەگەڵ خۆیدا لە مێشکیدا گەڵاڵە بوە.

یوزاوا پیشتریش رایگەیاندبو، ژمارەیەک نیگارکیش لەسەر حسابی خۆی دەنێرێت بۆ سەر مانگ تا لە نزیکەوە وێنەی مانگی بۆ بكێشن.

Single Billionaire Seeks Bubbly Female For Moon Vacation



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP