لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کۆبوەوە

- 1/15/2020 10:20:00 PM 817 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی حزبەکە پێکهێنرا، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیارە لە ماوەی 10  رۆژدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواو بکات.

 

لیژنە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی كە لە (20) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێكهاتوە

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی كە لە (20) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی حزبەکە پێكهاتون یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی لە رۆژی 14ی ئەم مانگەدا لە سلێمانی کۆبوەوە و یەکێک لە بڕیارەکانی پێکێهێنانی لیژنەیەک بو بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و دیاریکردنی پەیکەری رێکخراوەیی.

 

لە کۆبونەوکەدا بڕیاردراوە لە 10 رۆژدا لیژنەكە كارەكانی تەواو بكات



میدیای فەرمی یەكێتی سەبارەت بە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوکەدا بڕیاردراوە لە 10 رۆژدا لیژنەكە كارەكانی تەواو بكات  و رەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بكرێت بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و پەسەند كردنی.


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP