دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی رونکردنەوە دەدات

- 1/15/2020 8:48:00 PM 3134 جار خوێندراوەتەوە
بارەگای دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان

خەندان-
نوسینگەی داواکاری گشتی سەر بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران "بەشێک نیە لە تایبەتمەندییەکانی ئێمە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ناکەین".

 

ئەوە بەشێک نیە لە تایبەتمەندی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە بارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکات


سەرچاوەیەک لە نوسینگەی داواکاری گشتی سەر بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە ئاژانسی سپۆتینگی روسی راگەیاندوە، لەبارەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران  "ئەوە بەشێک نیە لە تایبەتمەندی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە بارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکات".

ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی 3/1/2020، لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و 8 كەسی دیكە كوژران.

 

ناتوانین هەمو کاردانەوەکان لە بژاردەی سەربازی یان توندوتیژیدا کورت بکەینەوە


پێشوتریش لەبارەی کاردانەوەکانی ئێران هیکۆ ویمین بەرپرسی رێکخراوی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان لە سوریا، عێراق و لوبنان ئاماژەی بەوەکردبو، "لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر شێواز و ئاکاری جیاوازی کاردانەوە هەیە، ناتوانین هەمویان لە بژاردەی سەربازی یان توندوتیژیدا کورت بکەینەوە".

ئەوەشی خستەڕو، "واشنتن و تاران هەردولایان نایانەوێت راستەوخۆ بکەونە جەنگەوە لەگەڵ یەکتریدا، هەردولاش هیودارن ئەویتر پاشەکشە لە جەنگەکە بکات و ئەگەر ئەوە رونەدات مەترسی دروستبونی کارەساتی لێدەکرێت".


نیشانەکردن :

#ئێران #ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP