عەلی حەمەساڵح باس لە تەواوبونی راپۆرتی لیژنەی هاوبەش و پەسەندكردنی یاسای چاکسازی دەكات

- 1/15/2020 8:29:00 PM 4691 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -           

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، راپۆرتی لیژنەی هاوبەش تەواو بوە و سبەی یاسای چاکسازی پەسەند دەكرێت.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"لای ئێمە تەنها یەك هەنگاوە، بەسەربەرزی لەبەردەم خوداو میللەت و دەنگدەراندا وەستاوین. ئەوەی ساڵانێکە ھەوڵی بۆدەدەین ، بەشێکی دەکەین بەیاسا. چاکسازی لەوێوە دەستپێدەکات موچەی خانەنشینی خۆت ببڕیت بۆ ئەوەی بدرێتە کەمترین خانەنشینی، ئەمە نیەتی ئێمەیە، ئەمە ڕۆحی گۆڕانکارییە."
لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان...ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەو بارەیەوە دەخاڵی خستوەتەرو دەڵێت،"جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گرنگە، بەڵام لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان...ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین، ئەوەی ئێستا تەنیا یەک ھەنگاوە لە چەندین. پشتیوانی ھەمو ھەنگاوێکی چاکسازین، لە کوێش گەندەڵی ھەبو قسەی جدی لەسەر دەکەین.

دەقی خاڵەكان:

١- ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عقیدو عمییدو ... ھتد ، خستنە باری یاسایی؛ یەکێک ئەگەر مەرجی یاسایی تێدا بێت.

٢- رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین ، لەوانەی شایستەی یاساییان نیە.

٣- وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.

٤- ڕێگریکردن لە دوو جار سودمەند بون لە موچە، جگە لە کەسوکاری شەھیدو ئەنفال و زیندانی سیاسی
..
٥- شەش جێگا ھەیە فەرمانگەی خانەنشینن و ھۆکارێکن بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.

٥- پاسەوانی لە کوردستاندا بوە بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکدەخرێتەوە بە پێی پێوەر کێ دەبێت پاسەوانی ھەبێت و چەندی ھەبێت

٦- ھیچ ھێزێکی سەربازی ڕێکخراوە و ناڕێکخراو(حیزبی )یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.

٧- دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر دەکرێت.

٨- نزیکەی ٨٠٠ ملیار دیناری قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت بۆ پێداچونەوە بە موچەی خانەنشینی کەم.
٩- ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.

١٠- پاشەکەوتی موچە دەخرێتە ژمارە حسابێک و وەزارەتی دارایی ڕێنمای بۆ بەکارھێنانی دەردەکات..

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP