خەندان وردەكاری گۆڕینی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی بڵاودەكاتەوە

- 1/15/2020 5:55:00 PM 131105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -           

ئەمڕۆ بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و لەسەر راسپاردەی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دیاریكرا.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، لە شوێنی عەمید عەبدولخالق تەلعەت، كرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.

پێشتر دلێر نەجات، پلەی عەقیدی هەبوە و ئەمڕۆ بەر لەوەی فەرمانی دەستبەكاربونی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ دەربكرێت، وەزیری ناوخۆ بە یاوەری فرسەت سۆفی، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت پلەكەیان بەرزكردوەتەوە بۆ عەمید

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، پێشتر دلێر نەجات، پلەی عەقیدی هەبوە و ئەمڕۆ بەر لەوەی فەرمانی دەستبەكاربونی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ دەربكرێت، وەزیری ناوخۆ بە یاوەری فرسەت سۆفی، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت پلەكەیان بەرزكردوەتەوە بۆ عەمید و دواتر كراوە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان دلێر نەجات، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستەكانی پۆلیس و یەكێكە لە یەكەمەكانی كۆلێژی پۆلیسی هەولێر.

لەو بارەیەوە خەندان چەندینجار پەیوەندیكرد بە عەمید عەبدولخالق تەلعەت، تا هۆكاری دورخستنەوەی لە پۆستەكەی بخاتەرو، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.


نیشانەکردن :

#پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP