سوپای ئیسرائیل: دەرفەتێک هەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی

- 1/15/2020 2:15:00 PM 6725 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە لئێستادا کە چاودێری رەوتی روداوەکانی ناوچەکە دەکەن، دەبینن دەرفەتێک هەیە بۆ قوڵبونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران و پەنابردن بۆ هێرشی سەربازی.
زۆر شت لەماوەیەکی کەم و چاوەڕواننەکراودا رودەدەن، ئەوەش پێماندەلێت لەئێستادا دەرفەتی شەڕ و هێرشکردنە سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی لەهەمو کات زیاترە

بەپێی ئاژانسی هائارتز، ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە لەئێستادا کە چاودێری رەوتی روداوەکانی ناوچەکە دەکەن، دەبینن  دۆخەکە بەجۆرێک ئاڵۆزە کە پێشبینی ئەگەرەکانی شەڕ بەوردی ناکرێت و زۆر بابەت لەماوەیەکی کەم و چاوەڕواننەکراودا رودەدەن، ئەوەش پێماندەلێت لەئێستادا دەرفەتی شەڕ و هێرشکردنە سەر ئێران و هاوپەیمانەکانی لەهەمو کات زیاترە.

دوێنێ ئاژانسەکانی روسیا لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئەوەیان ئاشکراکرد مە دەزگای هەواڵگری سەربە سوپای ئیسرائیل زانیاری  تەواوی لایە کە لەکۆتایی ئەمساڵدا ئێران بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویستی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.
 بەهیچ جۆرێک رێگەنادەن ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی بگات

هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک رێگەنادەن ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی بگات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ فرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا لێکەوتەکانی کۆتایهێنان بەرێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خستەڕو رایانگەیاند، ئەوان پشتیوانی سیاسەتی ئەمریکا بۆ سەپاندنی زۆرترین سزا بەسەر ئێراندا ناکەن، لەهەمان کاتیشدا رێگەنادەن ئێران دەستبەرداری رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ببێت و چالاکییە ئەتۆمییەکانی زیادبکات.

نیشانەکردن :

#ئێران #ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP