فه‌رمانبه‌رانی بانكی ره‌شید داوای دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن

- 1/15/2020 12:13:00 PM 670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانبه‌رانی بانكی ره‌شیدی عێراقی له‌به‌رده‌م بینای بانكه‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنیان له‌كاركردن ده‌ستپێكرد و داوا ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌یان له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فه‌رمانبه‌رانی بانكی ره‌شیدی عێراق ده‌ستیان له‌كاركردن و جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان هه‌ڵگرتن و له‌به‌رده‌م بینای بانكه‌كه‌ کۆبونەوە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مانگرتنیان له‌كاركردن راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، فه‌رمانبه‌ران هۆكاری مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان بۆ خراپی مامه‌ڵه‌ی ره‌شاد وه‌حید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ره‌شید ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن، له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه‌. 

بانكی‌ ره‌شیدی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراقه‌، له‌ ساڵی‌ 1988 له‌ به‌غدا دامه‌زراوه‌، 165 لق و نوسینگه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌  52 لق و 21 ئۆفیسی‌ له‌ به‌غدادن، 84 لق و 6 ئۆفیسیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری به‌غدا هه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP