مەسرور بارزانی و شاندێکی سەربازی بریتانیا کۆبونەوە

- 1/15/2020 12:08:00 PM 1089 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازی بریتانیا لە هەولێر کۆبونەوە و لەبارەی هاوکاریەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبون، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکان بە رێگای دایەلۆگ کرایەوە، هەروەها ئاماژە بەوە درا کە شەڕی داعش کۆتایی نەهاتوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە روبەڕوبونەوەی  تیرۆر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP