زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران پاڵپشتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەمپ دەکەن

- 1/15/2020 11:36:00 AM 1290 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سیناتۆرێکی دیموکراتەکان لە ئەنجومنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پاڵپشتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەن.
لەو بڕوایەدام بڕیاری کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران تێدەپەڕێنرێت

 

چاک شومەر، سیاتۆڕی دیموکراتەکان لە ئەنجومنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا رایگەیاند، "لەو بڕوایەدام بڕیاری کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران تێدەپەڕێنرێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 51 دەنگی ئەنجومەنی پیران پاڵپشتی ئەو بڕیارە دەکەن".

لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە فەرمانی ترەمپ، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەپ پێشکەشکرد.
ترەمپ سێی ئەم مانگە فەرمانی کوشتنی سولەیمانی دەرکردبو، بەبێ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکای لێئاگاداربکاتەوە

 

ترەمپ سێی ئەم مانگە فەرمانی کوشتنی سولەیمانی دەرکردبو، بەبێ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکای لێئاگاداربکاتەوە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتە یاساییەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا رێگەی بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەدا.
دوای ئەوەی پڕۆژە یاساکە لەلایەن کۆنگرێسەوە رەزامەندی لەسەر دەدرێت، بەماوەیەکی کەم دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

شومەر باسی لەوەشکرد، "دوای ئەوەی پڕۆژە یاساکە لەلایەن کۆنگرێسەوە رەزامەندی لەسەر دەدرێت، بەماوەیەکی کەم دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە"، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ناکۆکییەکی زۆریان لەو بارەیەوە هەیە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP