ئەڵمانیا پێداچونەوە بە داواکاری مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەدا دەکات

- 1/15/2020 10:36:00 AM 1385 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-          

نوسینگەی یەکێتی ئاوارە و پەنابەرانی ئەڵمانیا رایگەیاند، تەنها لەسەدا 3.3ی داواکاری ئەو پەنابەرانەی عێراقی رەتکردەوەتەوە، کە لە ساڵی 2014ەوە لە ئەڵمانیادان و داوای پەنابەرێتیان پێشکەش کردوە.

بەپێی هەواڵێکی "DW"ی ئەڵمانی، نوسینگەی یەکێتی ئاوارە و پەنابەرانی ئەڵمانیا  بڵاویکردەوە، دوبارە پێداچونەوەیان بۆ نزیکەی 170 هەزار داوکاری پەنابەرێتی وڵاتەکەیان کردوە، کە لە 2014وە تا 2019 پێشکەشیان کراوە، لەسەدا 3.3ی ئەو داواکاریانەش رەتکراونەتەوە.
رێژەیەکی کەمی داواکارییەکات رەتکراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو بڕیارانەی لەوبارەیەوە دەرکراون دروست بون

 

لەوبارەیەوە هانز ئیکهارد سۆمەر، بەڕێوەبەری نوسینگەی یەکێتی ئاوارە و پەنابەرانی ئەڵمانیا رایگەیاند، "رێژەیەکی کەمی داواکارییەکات رەتکراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو بڕیارانەی لەو بارەیەوە دەرکراون دروست بون".
دوبارە پێداچونەوە بۆ 115 هەزار داواکاری مانەوە کراوە کە لەلایەن هاوڵاتی سوریاوە کراوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوبارە پێداچونەوە بۆ 115 هەزار داواکاری مانەوە کراوە کە لەلایەن هاوڵاتی سوریاوە کراوە، لەبەرامبەردا عێراقییەکان 17 هەزار داواکاری مانەوەیان پێشکەش کردوە.

پێداچونەوە و دوبارە لێکۆڵینەوە لەو داواکاریانەی پەنابەران پێشکەشی دەکەن، رۆتینێکی گرنگی نوسینگە و دەسەڵاتی ئەمنی وڵاتانی بیانییە، ئەگەر لەو پێداچونەوەیەدا دەرکەوت ئەو کەسەی زانیاری ساختەی پێشکەشکردوە، بۆ وەرگرتن مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە بیانییە، یان تاوانێکی کردوە و لەوڵاتەکەی هەڵهاتوە، داواکارییەکەی رەتدەکریتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستوەتەڕو، لەنێوان ئەو داواکارییانەی کە نوسینگەکەیان پێداچونەوەی بۆ کردوە، 142 هەزار داواکارییان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی نێوان 2014- 2015، وا چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی 2020 پێداچونەوە داواکارییەکان بگاتە 480 هەزار.

نیشانەکردن :

#ئه‌ڵمانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP