وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مەترسییەکانی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق ئاشکرا دەکات

- 1/15/2020 10:21:00 AM 9349 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، چونەدەرەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق کاریگەری لەسەر بەجێهێشتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە دەبێت، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان ئه‌و وڵاته‌ جێده‌هێڵن.

جودی هود، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا له‌په‌یمانگای دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ واشنتن رایگه‌یاند، "گوێمان له‌ ده‌ركردنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رچونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش ده‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌و وڵاته‌ جێده‌هێڵن، گروپی تیرۆرستیش به‌هێزه‌وه‌ بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".
به‌شێوازی پله‌به‌ندی جێهێشتنی عێراق كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنی وه‌به‌رهێنه‌ركانیش، گرفت له‌سیستمی بانكی ئه‌و وڵاته‌ دروستده‌بێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌شێوازی پله‌به‌ندی جێهێشتنی عێراق كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنی وه‌به‌رهێنه‌ركانیش، گرفت له‌سیستمی بانكی ئه‌و وڵاته‌ دروستده‌بێت، به‌تایبه‌تیش، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیا ستراتیژیه‌كانه‌وه‌".
پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد

 

پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی 168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.
داوا ده‌كات، لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه‌ و گفتوگۆی لایه‌نه‌ خراپه‌كانی ده‌رچونی هێزه‌كانی وڵاتەکەی لە عێراق بكه‌ن 

 

جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا ده‌كات، لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه‌ و گفتوگۆی لایه‌نه‌ خراپه‌كانی ده‌رچونی هێزه‌كانی وڵاتەکەی لە عێراق بكه‌ن و پێویسته‌ سه‌رجه‌م بژارده‌كانی به‌رنامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێ بكه‌ن.
حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتننامەی ساڵی 2016ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردوە

 

بەگوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمان، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتننامەی ساڵی 2016ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردوە، هەروەها داواش دەکات هەمو ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وڵاتانی بیانی لەعێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی بچنە دەرەوە و ڕێگە نەدرێت ئاسمانی عێراق بەویستی خۆیان بەكاربهێنن.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP