دوای 10 ساڵ خامنه‌یی له‌ نوێژی هه‌ینی ئاماده‌ ده‌بێت

- 1/15/2020 10:14:00 AM 4431 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای 10 ساڵ له‌ئاماده‌نه‌بونی، عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وتاری رۆژی هه‌ینی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری ده‌كات.
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌وتاری نوێژی هه‌ینی ئاماده‌بێت

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌وتاری نوێژی هه‌ینی ئاماده‌بێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌شت ساڵه‌ هیچ ئاماده‌ییه‌كی له‌نوێژی هه‌ینی نه‌بوه‌.
دوایین ئاماده‌بونی خامنه‌یی لە نوێژی هەینی بۆ مانگی شوباتی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد

 

دوایین ئاماده‌بونی خامنه‌یی لە نوێژی هەینی بۆ مانگی شوباتی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد، کە تایبەت بو بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کە هەریەکە لە مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و میرحسێن موسه‌وی کێبڕکێیان دەکرد.

بەشداریکردنی خامنەیی لە نوێژی هەینیدا دوای ئەوە دێت، کە سێی ئەم مانگە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لەهێرشێکی فڕۆکەی بێفڕرۆکەوانی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت کوژرا کە یەکێک بو لە کەسایەتیە نزیکەکانی خامنەیی.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP