"عێراقییەکان خۆشحاڵ نەبون بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی"
زەریف: ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ له‌دوای هه‌ڵه‌ ده‌كات و كاره‌سات ده‌نێته‌وه‌

- 1/15/2020 10:09:00 AM 1673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عێراقییەکان خۆشحاڵ نەبون بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە تیرۆرکرا.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێكدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌نیوده‌ڵهی رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دژی تیرۆركردنی سوله‌یمانی بون، ئێمه‌ش زۆر به‌ئازایانه‌ وه‌ڵامی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌مریكامان دایه‌وه‌".
ئەمریکا له‌ پێشێلكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بەردەوامە، عێراقییه‌كانیش خۆشحاڵ نه‌بون به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا له‌ پێشێلكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بەردەوامە، عێراقییه‌كانیش خۆشحاڵ نه‌بون به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی".
ده‌بێت ئه‌مریكا جارێكی تر له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌ بیربكاته‌وه‌، هه‌ڵه‌ له‌دوای هه‌ڵه‌ ده‌كات و كاره‌سات ده‌نێته‌وه‌

 

زه‌ریف باسی لەوەشکردوە، "ده‌بێت ئه‌مریكا جارێكی تر له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌ بیربكاته‌وه‌، هه‌ڵه‌ له‌دوای هه‌ڵه‌ ده‌كات و كاره‌سات ده‌نێته‌وه‌، كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئۆكرانیاش به‌بێ مه‌به‌ست بوه‌، ده‌بێت بپرسن ئه‌وه‌ بۆچی رویدا له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌یرانێك هه‌بو، بۆیه‌ به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێت ئێمه‌ رێگری له‌قه‌یران بكه‌ین".

رونیشیکردەوە، "ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك پێشنیازمان هه‌یه‌ دژی توندڕه‌وی و شه‌ڕانگێزی و رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری وڵاتان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هه‌ندێك رێكار به‌مه‌به‌ستی رێگری له‌شه‌ڕ بگیرێته‌به‌ر".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP