ئەفسەرێكی كورد لە بەغدا تیرۆركرا

- 1/15/2020 12:18:00 AM 87801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو ئەفسەرێکی کورد بەپلەی ملازم بەناوی ڕێبوار فازل لە بەشی مادە هوشبەرەکان لەگەڕەکی "حي الاسكان" لە بەغدا تیرۆرکرا.

سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد رایگەیاند،"ئەمشەو ئەفسەرێکی کورد لەبەغدا بەپلەی ملازم بەناوی ڕێبوار فازل لە بەشی مادە هوشبەرەکان لەگەڕەکی "حي الاسكان" لە بەغدا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ئەفسەرە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە دەسڕێژی گولـلەی لێكراوە.

نیشانەکردن :

#بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP