عەبدولمەهدی و حەلبوسی: پێویستە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان لەناویشیاندا ئەمریکا بپارێزین

- 1/14/2020 11:41:00 PM 1509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوە و رایانگەیاند، بە پێویستی دەزانن عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە بەدوربگیرێت و جەخت لە پاراستی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان لەناویشیاندا ئەمریکا دەکەنەوە.

 

 بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و بونی هێزە بیانییەكان گفتوگۆی لەسەر کراوە

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ سێشەممە  محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کۆبونەوە و پرسی بونی هێزە بیانییەكان و بریاری ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەیانەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە".

 



بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، "هەردولا جەختیان لە بونی متمانە لە نێوان سەركردەكان کە زامنی چارەسەری سەرجەم پرسەكانە کردوەتەوە، چونکە قەیرانی ئێستا ترسناكە و پێیویستی بە هاریكاری و هەماهەنگی هەیە".

 

 

لە کۆبونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبونی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان

 

ئەوەش هاتوە، "لە کۆبونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبونی پەیوەندییەكی هاوسەنگ و نەچونە نێو سیاسەتی جەمسەرگیری و سزاكان، هەروەها بەغدا پشتیوانی لە پتەوكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە ناویشیاندا ئەمریكا دەکاتەوە لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەكەمان".

لە بەشێكی دیکەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکی پەرلەماندا هاتوە، "بە گرنگی دەزانین عێراق ببێتە خاڵی ئاشتی و بە دوربێت لە هەر ناكۆكییەك، لەگەڵ گرنگی كاری هاوبەش و چارەسەركردنی بەربەستەكان كە دەكرێت داعش بیقۆزێتەوە، هەروەها بە پێویستی دەزانین  هەموو لایەك لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و  پاراستنی بەژەوەندییەكانی عێراق هاریکاری یەکتر بین".


نیشانەکردن :

# عادل عەبدولمەهدی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP