ناتانیاهۆ: رێگە بە ئێران نادەین ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

- 1/14/2020 9:03:00 PM 2258 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێگە بە تاران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و داواش لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات لە هەنگاوێکی لەو شێوەیەدا "راستەوخۆ سزا بەسەر تاراندا بسەپێندرێت".

 

ئەگەر تاران هەنگاوێکی لەو شێوەی دەستپێکرد راستەوخۆ سزای زیاتری بەسەردا بسەپێندرێت

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشداوە، رێگە بە ئێران نادەن چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و داواشی لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد "ئەگەر تاران هەنگاوێکی لەو شێوەی دەستپێکرد راستەوخۆ سزای زیاتری بەسەردا بسەپێندرێت".

 

سولەیمانی بەرپرسی کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی بێتاوان بوە


سەرەتای ئەم مانگەش لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکردبو "سولەیمانی بەرپرسی کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی بێتاوان بوە و ئارامی زۆرێک لە وڵاتانی تێکداوە و پلانی زۆر لەوە خراپتری داڕشتبو".

 

ئەمریکا دۆستێکی لە ئیسرائیل باشتری نیە و ئیسرائیلیش دۆستێکی لە ئەمریکا باشتری نیە


هاوکات ناتانیاهۆ پشتیوانی خۆیشی بۆ  هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە بەغدا راگەیاندبو و ئەوەی خستەڕو، "ئەوەی گرنگە ئێمە دەڵێین ئیسرائیل بە تەواوی لە پاڵ ئەمریکا دەوەستێت، ئەمریکا دۆستێکی لە ئیسرائیل باشتری نیە و ئیسرائیلیش دۆستێکی لە ئەمریکا باشتری نیە".


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP