بریتانیا: پێویستە هەڵوێستی ترەمپ لەگەڵ ئێران بکەین بە جێگرەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە

- 1/14/2020 8:59:00 PM 1267 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، پێوسیتە مامەڵە هەڵوێستەکانی ترەمپ بکەینە جێگرەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆئەوەی لەو رێککەوتنە رزگارمان بێت پێویستە جێگرەوەیەک هەبێت

بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بی بی سی برێکفاست، رایگەیاندوە، "بۆئەوەی لەو رێککەوتنە رزگارمان بێت پێویستە جێگرەوەیەک هەبێت." 
پێویستە جێگرەوەی ئەو رێککەوتنە مامەڵەکانی ترەمپ بێت

بەبۆچونی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، پێویستە جێگرەوەی ئەو رێککەوتنە مامەڵەکانی ترەمپ بێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پاش کشانەوەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی ئێران و سەپاندنی توندترین سزای ئابوری سیاسی بەسەر ئەو وڵاتەدا، چەندین جار جەختیکردۆتەوە کە سیاسەتی سەپاندنی توندترین سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبەجێدەکات.

ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەکاتێکدایە، فرەنسا و بریتانیا و  ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاوکردەوە.

ئەوەش پاش ئەوەی ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی جیهان بڵاویانکردەوە ئەو سێ وڵاتە رێوشوێنی هەڵوەشاندەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 تاوتوێ دەکەن و کاری بۆ دەکەن.

لەبەیاننامەکەدا، ئەو سێ وڵاتەی ئەورپا کە ئەندامی کارای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن، ئاماژەیان بەوەرکردوە، ئەوان پشتیوانی ئەمریکا ناکەن لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێراندا، لەهەمان کاتدا رێگەنادەن ئێران پابەندبونەکانی بەرێککەوتنەکە کەمکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP