‎كۆسرەت ڕەسول لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبوەوە

- 1/14/2020 8:51:00 PM 1190 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبوەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان،"لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەكەو پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا."

‎لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەداو پەیوەست بە كێشەو ململانێكان، كۆسرەت ڕەسول جەختی لە پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان كردوەتەوە و هیوای خواستوە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و عێراق نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەوردی باسیان لە ئایندەی عێراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كردوە

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەوردی باسیان لە ئایندەی عێراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كردوەو دوپاتیان كردوەتەوە لە پێویستی هەماهەنگی تەواو لەنێوان لایەنەكان."

‎پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بو، كۆسرەت ڕەسول وێڕای جەخت كردنەوە لە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی سوپاسی ئێران و سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد كە لە جەنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر هاوكاری كوردیان كردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP